سوپای ئیسرائیل جارێکیتر هێرشی کردە سەر لوبنان

ئیسرائیل جارێتر هێرشی کردە سەر باشووری لوبنان و دەڵیت" ئەمە لە وەڵامی هێرشەکانیانە بۆسەر خاکەکەمان"،

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند" جارێکی دیکە هێرشی کردووەتە سەر شانەی تیرۆریستی لە باشووری لوبنان".
 
سوپای ئیسرائیل دەڵێت" ئەم شانە تیرۆریستییە هەوڵیداوە چەند مووشەکێکی دژە تانک ئاراستەی باکووری ئیسرائیل بکات". 

ئەم گرووپە پێشتر مووشەکی دژە تانکی بەرەو خاکی ئیسرائیل لە نزیک (شاری کیریات شمۆنا) تەقاندووە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سوپا وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە.

لە سەرەتای شەڕی غەزەوە، لە سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای ئیسرائیل و میلیشیا شیعەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ڕوویداوە. هەردوولا کوشتوویانە. حزبوڵا پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەزە هەیە.



PM:08:50:01/11/2023