ئەمڕۆ ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە پارێزگای میسان کچ و کوڕێکی دەستگیراندار لە کاتی راییکردنی مامەڵەی هاوسەرگیریان، بە "تەقەی چەکدارێک کوژران" و پارێزەرێکیش بریندار بووە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە" کچ و کورێکی دەستگیراندار بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوسەرگیریەکەیان، لە کاتی سەردانیکردنی دادگای قەزای قەلعە ساڵح لە میسان، بەهۆی تەقەی چەکدارێکەوە کوژران و پارێزەرێکیش بە سەختی بریندارە".
وتیشی" دوای ڕووداوەکە هێزێکی ئەمنی شوێنی ڕووداوەکەیان گەمارۆدا لە کاتی گواستنەوەی بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک و تەرمی دوو قوربانییەکەش بۆ پزیشکی دادوەری گواسترانەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا "تۆمەتبارەکە" دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر چەکێکی کڵاشینکۆفدا گیراوە، هێزه ئهمنیهكانیش لێكۆڵینهوه و بهدواداچونیان دهستپێكردووە.