بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له لوبنان ڕایگه‌یاند، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به ١٢ موشه‌ك شارۆچكه‌ی كیریات شمۆنای باكوری ئیسرائیلیان بۆردومان كردوه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، به‌گوێره‌ی ئاژانسی سكای نیوز، له باشوری لوبنانه‌وه بۆردومانی شارۆچكه‌ی كیریاتی ئیسرائیل كراوه، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس پشتڕاستیكرده‌وه، هێزه‌كانی به‌رخۆدانی ئیسلامی له‌ڕێگه‌ی ١٢ موشه‌كه‌وه باكوری ئیسرائیلیان كردۆته ئامانج و زیانی زۆریان پێگه‌یاندون.
بۆردومانه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل له خاكی لوبنانه‌وه له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ئیسرائیل بۆردومانی ده‌وروبه‌ری ناوه‌ندی سوپای لوبنان و ناوه‌ندی تیمه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له لوبنان (یونیفیل)ی له ره‌ئس ناقورا كردوه.
حزبوڵا و لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی دیكه كه له لوبنانه‌وه چالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن، له سه‌ره‌تای هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه زیاتر چونه‌ته هێڵی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیله‌وه و شه‌ڕیان دژی سوپای ئیسرائیل راگه‌یاندووه.
بەپێی ئامارێکی فەرمی سوپای ئیسرائیل، لە سەرەتای هێرشەكانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل هەزار و ٤٠٥ كەس گیانیان لەدەستداوە كە (٧٠٠) کەسیان ژن و منداڵن و پێنج هەزار و ٤٣١ کەسی دیكەش برینداربوون.
بەرەبەیانی رۆژی ٧ی مانگی ڕابردوو لە کەرتی غەززەوە بە مووشەک هێرشکرایە سەر ئیسرائیل و دواتر گرژی و پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیانپێکرد.