هێزەکانی ئیسرائیل لە شاری غەزە جووڵە دەکەن

کەناڵی(بی بی سی فارسی) بڵاویکردۆتەوە کە" پێدەچێت ئامانجی دیاریکراوی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل، چوونە ناو ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کەرتی غەزە و ناچارکردنی دانیشتوانەکە بێت لە گەڕەکەکانی ناوەڕاستی سەبرا، زەیتون، دێراج و ئەسکولە ".

بە پێی دوایین هەواڵەکان شەڕ لە پێنج ناوچە بەردەوامە و هەردوولا شەڕەکە بە توندی وەسف دەکەن.

زۆربەی شەڕ و پێکدادانەکان لە باکووری ڕۆژئاوای غەزە ڕوویانداوە، لەم ناوچەیەدا دەیان تانک و زرێپۆش لە ئیسرائیلەوە چوونەتە ناو غەزە و شەش حەوت کیلۆمەتر پێشڕەوییان کردووە.

پاشان ئەم هێزانە بەرەو ڕۆژهەڵات ڕۆیشتن، ئەمەش هەوڵێک بوو بۆ گۆشەگیرکردنی شاری غەزە کە لەڕووی ژمارەی دانیشتوان و قەبارەوە گەورەترین شاری ئەم ناوچەیە.

لەم ناوچەیەدا فڕۆکە سەربازییەکانی ئیسرائیل هێرشەکانیان لە دەوروبەری نەخۆشخانەی (ئەلقودس) چڕتر کردووەتەوە. لە ئێستادا هەزاران ئاوارە لە حەوشەی ئەم نەخۆشخانەیە پەنایان بردووە.

مانگی سووری فەلەستین دەڵێت، هێرشەکانی ئەمڕۆ لە نزیک نەخۆشخانەکە، ٢١ کەس بریندار بوون.



PM:10:31:04/11/2023