لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپێک لە غەزە زیاتر لە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە هەمان کاتدا کە هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوام بوو، میدیا فەلەستینییەکان باسیان لەوە کرد کە " لانیکەم ٥١ فەلەستینی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی ئەلمەغازی لە کەرتی غەزە کوژراون".

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرپرسانی تەندروستی غەزە رایانگەیاند، بەهۆی بۆردومانکردنی کەمپی ئاوارەکانی (مەغازی) لە ناوەراستی غەزە، کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی تێدابووە، ٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون. 

لە لایەکی دیکەوە سوپای ئەمریکا هاتنی دووەمین کەشتی هەڵگری فڕۆکە و بەلەمی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەرەتای شەڕەوە ڕاگەیاند.

بەگوێرەی میدیا فەلەستینییەکان، زۆربەی کوژراوانی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی (مەغازی)، ژن و منداڵن.

هاوکات هێرشە زەمینی و ئاسمانی و دەریاییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە بەردەوامە و ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هەر وەستانێکی کورتخایەن لە هێرشەکاندا.

لە کاتێکدا بەردەوامی ململانێکانی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل نیگەرانییەکانی لە تەشەنەسەندنی ململانێکان بۆ ناوچەکانی دیکەی ناوچەکە زیاد کردووە، بارەگای فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، سێنتکۆم، ڕۆژی شەممە ١٣ی ئەم مانگە ڕایگەیاند کە کەشتیی فڕۆکە هەڵگری( دوایت ئایزنهاوەر) لەگەڵ بەلەمێکیدا ، کە دوو فڕۆکەی تێکدەرانەی مووشەک هەڵگر و کەشتییەکی هەڵگری مووشەک هەڵگری تێدایە، چووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە لایەکی دیکەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە عەمانی پایتەختی ئوردن ڕایگەیاند "کە ئاگربەست لە هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە ڕێگە بە گروپی چەکداری حەماس دەدات کە خۆیان ڕێکبخەنەوە و هێرشی هاوشێوەی هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەر ئەنجام بدەن".




AM:11:32:05/11/2023