بەرگری شارستانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئەمشەو لە گوندی قادریەی سنووری گوێڕ لە پاڵاوگەیەک ئاگر کەوتووەتەوە و چوار کەس بریندار بوون".
بهڕێوهبهرایهتی بهرگری شارستانی ههولێر، ئەمشەو یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه" لە پاڵاوگهی مەغدی لە گوندی قادریەی سنووری گوێر ئاگرێکی گەورە كهوتهوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی كهوتنهوهی ئاگرهكهوە چوار هاوڵاتی سووتاون، له ئێستاشدا تیمهكانیان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە بریندارەکان رێژەی سووتاوییەکەی (١٠٠٪)ەوە ئەوانی دیکەش ئاستی سوتانەکانیان لەسەروو (٢٠٪)ە.