ئەنجوومەنی وەزیران: دۆلار بە نرخی فەرمی لە قەرزداران وەردەگیرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند" هەرکەس قەرزداری بانکە حکومییەکانی دۆلاری بەنرخی فەرمی واتە ١٣٢ هەزار دینار لێوەردەگرین". 

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند"هەرکەسێک قەرزاری بانکە حکومییەکانە بە بانکی بازرگانیشەوە، لە پێناو زیاتر دابەزاندنی بەهای دۆلاردا قەرزەکەی بە دینار و بە نرخی فەرمی، واتە بە ١٣٢ هەزار دینار بۆ ١٠٠ دۆلار لێی وەردەگیرێتەوە". 

لە راگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە" داوایان لە بانکی ناوەندی کردووە کارئاسانی زیاتر بۆ مامەڵەکردن و حەواڵەی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات بکات و هەر ١٠٠ دۆلارێک بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار حەوالە بکرێت".
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە نرخی دیناربەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزینە کە چاوەدێرانی ئەم بوارە ئاماژە بەوەدەکەن کە هۆکاری دابەزینی ئەو دراوە دەگەرێتەوە بۆ ئەو بارگڕژییەی بەهۆی شەڕی فەلەستینەوە ناوچەکەی گرتۆتەوە کە عێراقیش خەریکە دەبێتە بەشێک لە شەڕەکە، ئەوە لە کاتێکدایە کە فرۆشی نەوتی عێراق لەلایەن بانکەکانی ئەمریکاوە کۆنترۆڵ کراوەوە.




PM:09:03:07/11/2023