سەرباری خۆپشاندانی گەورەی لێدوانی دژی ئیسرائیل ئه‌ردۆغان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "كه توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ناپچڕێنێت".
ئەمرۆ چوارشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣،له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند "توركیا په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ناپچڕێنێت، پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی ناكرێت، به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلییەکان تەیب ئەردۆغانی سەرۆک تورکیا چەندین ڕای جیاوازی هەبووە یەکێک لەوانە وتی"ئەو شەڕەی ئیسرائیل دژی خەڵکی فەلەستین پیادەی دەکات، جینۆسایدە وتەنیا بەوە راناوەستین ئیدانەی ئەوە بكەین لە غەزە روودەدات بەڵکو ئیسرائیل داشی دەستی خۆرئاوایە".ئەوە لە کاتێکدایە تورکیای ئەردۆغان تا ئێستا ئەم رێکەوتنی جیاوازی لەگەڵ ئیسرائیل‌دا هەیە و تورکیا تا ئەمڕۆش ناوی لە لیستی وڵاتانی کۆمەک بەخش بە فەڵەستینیەکاندا نییە هیچ هاوکارییەکی نەکردوون.