بەهۆی دڕاندنی پۆستەرەکانیانەوە یەکێتی داوای یاسایی تۆمار دەکات


لە کەرکوک پۆستەری و لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک دەدڕێنرێت، ئەو حزبەش داوای یاسایی تۆمار دەکات.

ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە" كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەشداریكردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردنەكان كردووە، بەڵام زۆرێك لەپۆستەری لیست و كاندیدەكانی لە پارێزگای كەركوك و چەند ناوچەیەكی دیكە شێوێندراون و دڕ‌ێندراون".

هەروەها هاتووە " یەكێتی سكاڵا لەسەر شێواندنی پۆستەری كاندیدەكانی تۆمار دەكات، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقش سزای بۆ ئەو جۆرە سەرپێچییە داناوە كە زیندانیكردن و غەرامەكردنی داراییە".

ژمارەیەك لە پۆستەری كاندیەكانی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە شێوێندراو و دڕ‌ێندراون، هەروەك بەپێی مادەی (٤٢) لە یاسای ژمارە(٣٦) ساڵی ٢٠٠٨ی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاو ناحیەكان، سزا بۆ ئەو جۆرە پێشێلكارییانە دیاریكراوە كە (هەركەسێك بە مەبەست هێرش بكاتە سەر وێنەی كاندیدەكان یان بەرنامەكانیان كە لەو شوێنانەی بۆیان دیاریی كراوە كە بۆ ماوەی مانگێك كەمتر نەبێت و لە ساڵێك زیاتر نەبێت).
 
هەروەها بەپێی ئەو ماددەیە سەپێچیكار ( غەرامە دەكرێت كە لە یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

رۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە ٢٣ ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت.



PM:05:45:08/11/2023