٣٩ رۆژنامەنووس لە شەڕی حەماس و ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە

لە میانی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس ٣٩ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە.

لێژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند" لە ماوەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل ٣٩ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ڕاگەیاندن گیانیان لەدەستداوە. لەو ژمارەیەش ٣٤ کەسیان فەلەستینی و چوار کەسیان ئیسرائیلی و کەسێکیش لوبنانییە".

بە پێی ڕاگەیاندراوی لیژنەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ئەم مانگە، هەشت ڕۆژنامەنووس بریندار بوون و سێ ڕۆژنامەنووس بێسەروشوێن بوون و نۆ ڕۆژنامەنووسی دیکەش لەو شەڕەدا دەستگیر کران.



PM:11:20:08/11/2023