ئیسرائیل ١٣٠ تونێلی حەماس، کاول دەکات

لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، ئیسرائیل ١٣٠ تونێلی حەماسی کاولکردووە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند"  لە سەرەتای هێرشە زەمینییەکانەوە بۆ سەر غەزە، دەروازەی چوونە ژوورەوەی ١٣٠ تونێلی حەماسیان لەناوبردووە. لەگەڵ بەردەوامی داواکارییەکان بۆ وەستانی مرۆیی لە شەڕەکەدا، سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور لە غەزە هۆشداریدا لەوەی کە بارودۆخی دەزگاکانی فریاگوزاری لەبار نییە بۆ چالاکی لەم ناوچەیەدا".

هەروەها ئیسرائیل ڕایگەیاند" کە ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی لە شەڕی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس گەیشتووەتە ٣٥٢ سەرباز". 

لە لایەکی دیکەوە، سوپای حەماس لە بەیاننامەیەکدا وێرانکردنی بەرفراوانی تونێلەکانی حەماسی ڕاگەیاند و وتی"  کە سەرچاوەی ئاو و ئۆکسجین لەو تونێلانەدا دۆزراوەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هێزەکانی حەماس ئامادەن بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر زەویدا بمێننەوە".

بەپێی ئەم بەیاننامەیە، سوپای ئیسرائیل تونێلێکی حەماسی لە نزیک قوتابخانەیەک کە نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی دەکرێت لە ناوچەی (بەیت هانون)  لە باکووری غەزە تێکشکاندووە.

هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ئەم مانگە بەردەوام بوو و ئاگاداری هێرشی موشەک لە شارەکانی ئیسرائیل و سنوورەکانی کەرتی غەزە لێدرا.



PM:12:14:09/11/2023