یۆهاڤ گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ستی ڕۆژانه‌ی چوار كاتژمێری وه‌ڵامی كۆشكی سپی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند، "ئیسرائیل هێرش بۆ سه‌ر غه‌ززه ڕاناگرێت تا حه‌ماس له‌ناو نه‌چێت".
یۆهاڤ گالانت له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له بنكه‌ی كیریا له ته‌لئه‌بیب ڕایگه‌یاند، "تا ئه‌وكاته‌ی دیله‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، سوپای ئیسرائیل شه‌ڕ ڕاناگرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوڵاتی ئێمه‌یان كوشتوه و به‌مجۆره دۆخه‌كه یه‌كلایی ناكه‌ینه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل جه‌ختیكرده‌وه، ئیسرائیل هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر غه‌ززه ڕاناگرێت تا حه‌ماس له‌ناو نه‌چێت و وتی، "شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ساڵانێكیش به‌رده‌وام بێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، سه‌ربازانی ئیسرائیل له كاتێكدا له دڵی شاری غه‌ززه‌دان پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن، ئێمه شه‌ڕه‌كه ڕاناگرین تا بارمته‌كان نه‌گه‌ڕێنینه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، "ئیسرائیل ڕازی بوه رۆژانه بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر ئاگربه‌ستی مرۆیی له غه‌ززه جێبه‌جێبكات و بڕیاره‌كه‌ش له ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات".