حەماس هێرشی موشەکی دەکاتە سەر ئیسرائیل

ئەمڕۆ هەینی حەماس هێرشی موشەکی کردە سەر شاری تەلئەبیب و چەندشاریتر و لە بەرامبەردا ئیسرائیلیش هیرشی کردە سەر نەخۆشخانەیەک لە غەزە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی١٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە تەلئەبیب و چەند شارێکی دیکەی ئیسرائیل، ئاگادارکەرەوەی ئاگادارکردنەوەی موشەکەکان دەنگی دایەوە.

لە ئەنجامی هێرشی موشەکی نوێی حەماس بۆ سەر ژمارەیەک شاری ئیسرائیل، دوو کەس بریندار بوون وکەسێکیش باری تەندروستی ناجێگیرە.

لەبەرامبەردا ڕۆژی هەینی، مارگرێت هاریس، وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند" نەخۆشخانەی ئەلشیفا لە غەزە لە ژێر بۆردوماندایە". 

کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە" ئیسرائیل دەبێت واز لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکانە بهێنێت لە ناوچەی دانیشتووانی خەڵکی سڤیل".

بەگوێرەی زانیارییەکان لە مانگی ڕابردووەوە نیوەی دانیشتوانی غەزە بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بوون.



PM:07:01:10/11/2023