وەرگرتنەوەی قەرزی خانوبەرە درێژ دەکرێتەوە

بانکی خانوبەرەی عێراقی رایگەیاند" وەرگرتنەوەی قەرزی خانوبەرەی هاوڵاتیانی لە ١٥ ساڵەوە بۆ ٢٠ ساڵ درێژکردەوە".

ئەمڕۆ هەینی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بانکی خانوبەرەی عێراق راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە" بە گوێرەی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی ماوەی وەرگرتنەوەی قەرزی خانوبەرەی هاوڵاتیان بە بێ وەرگرتنی هیچ زیادەیەک لە ١٥ ساڵەوە بۆ ٢٠ ساڵ درێژکرایەوە".

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی خانووەکانیان هاوڵاتیان دەتوانن بڕی ٢٠ ملیۆن دینار و بۆ کڕین و دروستکردنی خانووەکانیان بڕی ٧٥ تاکو ١٥٠ ملیۆن قەرز لە بانکە حکومییەکانی عێراق وەربگرن و لەو ماوەیەی دیاریکراوە قەرزەکە بدەنەوە".

ئەوەشی خستە روو، جگە لە قەرزی کشتوکاڵی و چەندین پێشینەی تر بۆ هاوڵاتیان بانکەکان دەتوانن لە خەرجکردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ خاوەن پرۆژە بچوکەکان ئاسانکاری بکەن.



 



AM:12:07:11/11/2023