شەوقی عومەر سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند" ڕۆژی ٢٣ ئەم مانگە پێنجەمین پێشانگای کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشانگاکە بە بەشداری زیاتر لە (٢٠٠) كۆمپانیای ناوخۆی و بيانى بەڕێوەدەچێت کە دەیان هەزار ناونیشان لە خۆدەگرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، کتێبەکانی پێشانگاکە چەندین بواری جیاواز لە خۆدەگرێت، (ڕۆشنبیری، ئایینی فەلسەفە، کۆمەڵایەتی هونەری، زانستی، شیعر، ئەدەب و هونەر، چیرۆک و رۆمان، مێژوو، میوزیک).