"ناردنی ٧٠٠ ملیار دینار وەک قەرز بۆ هەرێم بابەتێکی کاتییە"

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" ناردنی ٧٠٠ ملیار دینار وەک قەرز بۆ هەرێم بابەتێکی کاتییە، هەرێمی کوردستان شایستەی دارایی دیارییکراوی خۆی هەیە دەبێت بنێردرێت". 

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە کەناڵی کوردستان (٢٤)ی راگەیاندووە" تەنیا مووچەی مانگانەی هەرێمی کوردستان لە (٧٠٠) ملیار دینار زیاترە و دەمانەوێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجی راستەقینە جیابکەینەوە". 

وتیشی" ناردنی (٧٠٠) ملیار دینار وەک قەرز بۆ هەرێم بابەتێکی کاتییە، هەرێمی کوردستان شایستە دارایی دیارییکراوی خۆی هەیە دەبێت بنێردرێت". 


AM:12:03:14/11/2023