له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان سلێمانی-كه‌لار چوار كه‌س گیانیان له‌دەستدا و له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٤ی تسرینی دووەمی ٢٠٢٣، له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان كه‌لار-لە نزیك گوندی گردەگۆزینە پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل کە تایبەت و بارهەڵگرێك بوون روویدا و به‌وهۆیه‌وه چوار كه‌سی سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
بە پێی زانیارییەکان سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕوداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كانیان بۆ پزشكی دادی سلێمانی به‌ڕێكراوه، تیمه‌كانی هاتوچۆش له شوێنی روداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه و هێڵكاریان ده‌ستپێكردوه.