فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ بەشار ئەسەد دەردەچێت

فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ ، سەرۆکی سوریا دەرکردووە.

ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند" فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا دەرکردووە.

ئەم ئاژانسە هەواڵییە لە زاری سەرچاوەیەکی قەزایی کە ناوی نەهێنراوە ڕایگەیاندووە" کە هۆکاری دەرکردنی ئەم فەرمانە شکستی بەشار ئەسەد بووە لە ئەنجامدانی تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی لە کیمیابارانی ساڵی ٢٠١٣دا". 

حکومەتی سوریا هۆکاری هێرشەکەی بۆ ئەو هێزانەی ئۆپۆزسیۆن گەڕاندەوە کە شەڕیان لەگەڵدا کردووە. لەم هێرشەدا ١٤٠٠ کەس لە نزیک دیمەشق کوژران.

جگە لە سەرۆک کۆمار، فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ ماهیر برای کە بەرپرسی هەواڵگری سوپای سوریایە و دوو فەرماندەی تری سوپای سوریا دەرچووە.

ئەم دۆسیەیە بە سکاڵای "ناوەندی ڕاگەیاندن و ئازادی ڕادەربڕینی سوریا"، "رێکخراوێکی ناحکومی"، "دەستپێشخەریی کردەوەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی" و "ئەرشیفی سوریا" تۆمارکراوە.

فەرەنسا ئیدیعای دەسەڵاتی دادوەری نێودەوڵەتی دەکات بۆ دادگاییکردنی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی.



PM:06:26:15/11/2023