سوپای ئیسرائیل كۆنترۆڵكردنی خۆرئاوای غەززەی راگەیاند

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند "خۆرئاوای غەززەیان بە تەواوی كۆنترۆڵكردووە و دەتوانن بۆ مەشق و راهێنانی دەریایی سودی لێوەرگیراوە".

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند "هێزەكانیان توانیویانە بەندەری غەززە كۆنترۆڵ بكەن كە لەلایەن هێزەچەكدارەكانەوە بۆ مەشق و راهێنانی دەریایی سودی لێوەرگیراوە"، ئەمڕۆ جارێكی دیكە هێزەكانی سوپای ئیسرائیل هەڵیانكوتایەوە سەر كۆمەڵگەی پزیشكی شیفا لە غەززە.

بە وتەی سەرچاوەكانی كۆمەڵگای شیفا، "سوپای ئیسرائیل بەوردی پشكنین بۆ بەشەكانی نەخۆشخانەكە دەكەن و لەدوروبەرییەوە نیشانەشكێن داندراون هیچ كەسێك ناتوانێت لەنێوان بەشەكاندا هاتووچۆ بكات، زیاتر لە ٦٥٠نەخۆش و بریندار هەن لەنێو ئەم كۆمەڵگە پزیشكییەكەدا بەبێ ئەوەی هیچ پێویستییەكیان لەبەردەستدا مابێت، بەڵام ئەوان دەمێننەوە".

لای خۆیەوە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكرد هەوڵ دەدەن نەخۆش و بریندار و كەسانی ناو نەخۆشخانەكە بگوازنەوە، بەڵام سیناریۆكانی بەردەستیان بۆ ئەو كارە سنووردارن.


PM:11:37:16/11/2023