"ئیسرائیل ژمارەیەک خاڵی لە دەوروبەری دیمەشق کردە ئامانج"

ئاژانسی فەرمی سوریا ڕایدەگەیەنێت" هێزەکانی بەرگری ئاسمانی وەڵامی هێرشێکی مووشەکی ئیسرائیلیان دایەوە کە ژمارەیەک خاڵی لە دەوروبەری دیمەشق کردە ئامانج". 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی حكومەتی سوریا ناسراو بە (سانا) لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ڕایگەیاندووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی لە ئاراستەی جۆلانی سوریاوە ئەنجامداوە، ژمارەیەک خاڵی لە دەوروبەری دیمەشق کردۆتە ئامانج". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرگری ئاسمانی ڕووبەڕووی مووشەکەکانی ئیسرائیل بووەتەوە و زۆربەیان خستووەتە خوارەوە کە بۆردومانەکە هەندێک زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، سوریا ڕووبەڕووی ئەو هەڵمەتانە بووەتەوە کە دیمەشق دەڵێت" جارجارە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆسەر ئامانجە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە". 


AM:09:01:17/11/2023