لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر قوتابخانەیەک لە غەزە ٥٠ کەس کوژراو و برینداربون

لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک کە نەتەوە یەکگرتووەکان کردوویەتی بە پەناگە، ژمارەیەک کەس کوژران.

بە پێی هەواڵەکان قوتابخانەیەک لە باکووری غەزە کە نەتەوە یەکگرتووەکان کردبووی بە پەناگە، هێرش کراوەتە سەری و بەهۆیەوە ٥٠ کەس کوژراون و برینداربوون.

به ڕپرسانی ته ندروستی له غەزە بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگه یاند" له هێرشی ئیسرائیل بۆ سه ڕ قوتابخانه ی (الفاخورە)ی نەتەوە یەکگرتووەکان لانیکه م ٥٠ که س کوژراون.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل دەڵێت لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن.

ئەم قوتابخانەیە دەکەوێتە کەمپی پەنابەرانی جەبەلیاوە.

 لە بەرامبەردا یۆواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ رایگەیاند" ئێمە چووینە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە کەرتی غەزە".



PM:11:08:18/11/2023