کەشناسی: بەفر دەبارێت و "لافاو لە هەولێر هەڵدەستێ".

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند" لەکاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆوە پێشبینی دەستپێکردنی بارانبارین ئەکەین سەرەتاش لەسنوری پارێزگای دھۆکەوە و کاتەکانی شەویش کاریگەری چڕی شەپۆلەکەیە، دووبارە ھۆشداری ئەدەینەوە لە بارانی بەھێز و بە لێزمە بە ھەورە بروسکەوە تا کاتەکانی سبەی ئێوارەی دووشەمە و ئەگەری دروستبوونی لافاو بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری قەزای ئامێدی ، ئاکرێ ، بارزان ، شیلادزێ ، سەنتەری پارێزگای ھەولێر و دەوروبەری سنوری ئیدارەی سۆران هەیە". 

بە پێی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەمڕۆیەکشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی و نیوەڕۆ، پاشان لە دواى نیوەڕۆ کاریگەرى شەپۆلێکى باران بارین لەسەر ناوچەکەمان دەستپێدەکات، سەرەتا باران بارین مامناوەند دەبێت، پاشان بارانەکە بەهێزتر دەبێت دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە لە کاتەکانى ئێوارەدا لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک.

هەروەها هاتووە" کاریگەری ئەم شەپۆلە لە شەو درەنگدا دەگاتە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین، زۆرترین رێژەی دابارین لەسەر پارێزگای دهۆک دەبێت بەتایبەتی لە (شیلادزێ , ئامێدى ,جەمانکى,ئاکرێ ) هەروەها زیادبوونى خێراى با لەسنوورى پارێزگاى هەولێر وسنوورى پارێزگاى کەرکووک لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ". 
 
پلەکانی گەرماکەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

سبەى دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئاسمان بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت بە درێژاى کاتەکان, ئاستى دابارین(لێزمە بارانىبەردەوام و هەندێ کات مامناوەند دەبێت) لە سەرجەمى ناوچە جیاجیاکان لەگەڵ باران بارین شەپۆلێکى بەفر بارین ناوچە شاخاووییە سنووریەکان و لووتکەى ناوچە شاخاویییە بەرزەکان د ەگرێتەوە. 

لەگەڵ باران بارین شەپۆلێکى بەفر بارین ناوچە شاخاووییە سنووریەکان و لووتکەى ناوچە شاخاویییە بەرزەکان د ەگرێتەوە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەکاتەکانى شەو درەنگدا لاواز دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ١٤ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ١٣ پلەى سیلیزى

دهۆک :  ١٢ سیلیزى

کەرکوک : ١٦ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە :١٥ پلەى سیلیزى

زاخۆ :١٥ پلەى سیلیزى

گەرمیان :١٩ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٣ پلەی سیلیزی

سۆران: ١١ پلەی سیلیزی



PM:12:11:19/11/2023