هۆشداری دەدرێت لە بارینی بارانی چاوەڕوانەکراو دروستبوونی لافاو


پسپۆری بواری کەشناسی هەرێم، ئاراس جەبار رایگەیاند" بەھۆی ھاتنی شێیەکی زۆریش لەباشورەوە و یەکگرتنی لەگەڵ شێ و بارستە ھەوای ساردی نزمەپاڵەپەستۆکەدا ئەگەر ھەیە لە واقیعدا رێژەیەکی زیاتر باران ببارێت لەوەی چاوەروان دەکرێت".

ئاراس جەبار لە پۆستێکدا رایگەیاندووە" لە سەرەتای کاریگەری شەپۆلەکەداین کە بەشێوەیەکی ناسەقامگیری و ھاتنی شێ لە باشور و رۆژئاوای عێراقەوە چەند تاوێ بارانی بەخوڕ و تەرزە بەجیا بەشێک لەناوچەکانی عێراق و سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و موسڵی گرتەوە ئەمە لەدەرەوەی کاریگەری راستەوخۆی شەپۆلەکە بوو لەچەند کاتژمێری ئایندەدا بەتایبەت نیوەی شەو بەدواوە کاریگەری سەرەکی نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست دەستپێدەکات و لەسەرجەم ناوچەکان بارانبارین ئەبێت".

هەروەها دەشڵێت" لەگەڵ چالاکبوونی با و ھەورە بروسکە ، بەھۆی ھاتنی شێیەکی زۆریش لەباشورەوە و یەکگرتنی لەگەڵ شێ و بارستە ھەوای ساردی نزمەپاڵەپەستۆکەدا ئەگەر ھەیە لە واقیعدا رێژەیەکی زیاتر باران ببارێت لەوەی چاوەروان دەکرێت ."

"چڕی بارانبارین لە ئەمشەو تا سبەی ئێوارە ئەبێت ، لەو ماوەیەشدا ئەگەرەکانی دروستبوونی لافاو زیاتر ئەبێت".
 
پێشتریش ئاراس جەبار راشیگەیاندووە" ئەگەری دروستبوونی لافاو بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری قەزای ئامێدی ، ئاکرێ ، بارزان ، شیلادزێ ، سەنتەری پارێزگای ھەولێر و دەوروبەری سنوری ئیدارەی سۆران کە وەک پێشبینیەکان تا ئێستا لەم ناوچانەدا زۆرترین رێژەی باران پێشبینی دەکرێت و پێویستە ئامادەکاری کرابێت وە ھاوڵاتیانیش لەو ناوچانەدا کە باسمان کرد ھۆشیار و بەئاگابن بۆ ھەر ئەگەرێک و پێشھاتێکی نەخوازراو" 



PM:07:48:19/11/2023