چەند کەس لە باکووری کوردستان و عێراق بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بارانی بەخۆڕ لە باکووری کوردستان لافاو دروست بووە و دووکەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی تشرینی ٢٠٢٣ میدیاکانی باکوور رایانگەیاند" بەهۆی بارانی بەخۆڕ و لافاوەوە چەند ناوچەیەک زیانیان بەرکەوتووە و لە مێردین جامی پەنجەرەیەک شکاوە و لە ناوچەی بسمیلی ئامەد و ناوچەی کانی رەشی بسمیل دوو کەس گیانیان لەدەستداوە".

هەروەیا رایانگەیاند" لە ناوچەی سەیدلەری شاری ئێلیهـو سێ منداڵ کە خوشک و بران و تەمەنیان لەنێوان ٣ ساڵ و ٥ ساڵە لافاو بردنی تائێستا بێسەروشوێنن". 

هاوکات هەر لەم پەیوەندییەدا 
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە" لە نزیک گوندی وادی مور، لەسەر رێگەی بەغداد لە باشووری شاری موسڵ گەنجێک گیانی لەدەستداوە و لەناو سەنتەری شاری موسڵیش دوو کەس خنکاون".




AM:09:15:20/11/2023