بەهۆی لافاوەوە هاووڵاتییەک لە هەولێر خنکا

بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، "لە ئاکامی بەرزبوونەوەی ئاو لە گوندی شێخەڵاتی سەر بە قەزای مەخمور هاووڵاتییەک خنکا".

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیەناد، "ئەو هاووڵاتییە پیشەی شوانی بووە و لە ئاکامی بەرزبوونەوەی ئاو لە گوندی شێخەلات لە دەڤەری مەلا قەرە سەربە قەزای مەخمور مەڕەکانی ئاو بردوویەتی، خۆشی بۆ ڕزگارکردنی ڕانە مەڕەکەی کەوتۆتە ناو ئاوەوە و خنکاوە".

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا تیمەکان لە شوێنی ڕووداوەکەن و گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.

 لە ئێوارەی دوێنێ وە شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و کاریگەریەکەشی زیاتر لە پارێزگاکانی هەولێر ودهۆک دەبیندرێت و بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لە هەندێک ناوچە لافاو دروست بووە، دوا دەکرێت هاوڵاتیان لە ماڵەوە بمیننەوە، سەرەڕای ئەوەش هەندێک لەماڵ و دووکانەکانی ناو شاری هەولێر بە هۆی چونە ناوەی ئاو بۆ ماڵەکانیان زەرەرمەند بوون.


PM:05:27:20/11/2023