ئاگادارن سکالۆنی چی گۆڕانکاریەکی لە پێکهاتەکەی کردووە دژی بەرازیل

لیۆنێل سکالۆنی پێش یاریەکەی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە دژی هەڵبژاردەی بەرازیل،لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لە یاریەکە کردوو گۆڕانکاریشی لە پێکهاتەکەی کردووە.

لیۆنێل سکالۆنی لەسەر یاریەکە وتی :" یارییەکەی بەرامبەر بەڕازیل کارەکتەری تایبەتی هەیە، چونکە کلاسیکۆیە و لەسەر خاکی خۆیانە،من ئەو پێکهاتەیەم یەکلایی کردووەتەوە کە یارییەکە سەرەکیبلن، بەڵام تا ئێستا بە یاریزانەکانم نەوتووە، بۆیە دەبێت سەرەتا پێیان بڵێم.  هەندێک گۆڕانکاری بچووک دەکەین بەڵام زۆر نا".

 سکالۆنی وتیشی:" لاوتارۆ لەگەڵ یانەکەی گۆڵ تۆمار دەکات، ئەلڤارێزیش هەروا، هەردووکیان وەک گۆڵکار بەهرەمەندن، ئەستەمە یەکێکیان هەڵبژێریت بەسەر ئەویتردا، دی ماریاش ئەگەری سەرەکیبوونی هەیە،  بیرۆکەکە ئەوەیە گۆڕانکاری لە تیپەکە بکەیت بەڵام زۆر نەبێت، بە دڵنیاییەوە گۆڕانکارییەک ڕوودەدات".

یاریەکە لە جەولەی پێنجەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوورە بۆ گەیشتن بە مۆندیالی٢٠٢٦و کاتژمێر ٣:٣٠خولەک ئەنجام دەدرێت.






PM:07:51:20/11/2023