لەمەودوا مەرجی وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراقی هەڵگیرا و دەتوانن بێ ڤیزا بۆ سوریا لە رێگای ئاسمانی یان وشکانی سەفەر بکەن.
ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سوریی بڵاویکردوەتەوە " کە بڕیاری هەڵگرتنی مەرجی ڤیزا لەسەر هاوڵاتییانی عێراق لە ڕۆژی چوارشەممە (دوێنێ)وە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەم بڕیارەش تەواوی دەروازە وشکانیی و ئاسمانییەکان دەگرێتەوە."
هەروەها رایگەیاندووە" هاوڵاتیی عێراقی لەگەڵ گەیشتنی بۆ سنورەکانی سوریا جا لە دەروازە وشکانییەکان بێت یان فڕۆکەخانە ڕەزامەندی چونە نێو سوریا وەردەگرێت و پێویست بە داوای وەرگرتنی ڤیزای پێشوەخت ناکات".
لە بەرامبەردا هاوڵاتی سوریی پێویستە بۆ هاتنە نێو خاکی عێراق مۆڵەتی گەشتی ئەلیکترۆنی وەربگرێت پێش ئەوەی لەڕێی خاڵە سنورییەکانەوە بێنە خاکی عێراقەوە