گەنجێکی ئێزیدی لە دەستی داعش رزگاردەکرێت

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان گەنجێکی ئێزدی لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکرا. 

ماڵی ئێزدیەکان لە دەڤەری جەزیرەی رۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاندووە" ئێوارەی ئەمڕۆ لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری حەسەکە پێشوازییان لە گەنجێکی ئێزدی بەناوی ڕۆژین حەدید تەلال کرد". 

رۆژین ساڵی (٢٠٠٧) لە دایکبووە و خەڵکی گوندی هەردانە لە قەزای شەنگال، ماوەی زیاتر لە نۆ ساڵە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستگیرکرابوو. 


PM:09:00:26/11/2023