"لێخۆشبوونی (١٥٪)ی قەرزی کارەبا کۆتایی دێت"

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت" دوو رۆژی دیکە لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا کۆتایی دێت". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە" لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا بۆ پۆلەکانی (بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵی و حکومی) تەنیا دوو رۆژی ماوە و رۆژی سێشەممە ٢٨-١١-٢٠٢٣ کۆتایی دێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکەسێک بیەوێت سوودمەند بێت، پێویستە لەو دوو رۆژەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بکات.


AM:12:03:27/11/2023