کەشناسی لەسەر بڕی بارانبارین راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندنێکدا بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردۆتەوە و چەند ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی زۆترین بارانی لێ باریووە.

کەشناسی ئاشکرای دەکات کە ناوچەی تەوێڵە سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو زۆترین بڕی بارانی لێباریووە کە ٤٤ ملم بووە، هەروەها هەڵشۆ لە ئیدارەی راپەڕین ٣٠ ملمی لێباریووە، هەروەها شاری دەربەندیخان بڕی ٢٩ ملمی لێ باریووە. 



PM:04:46:28/11/2023