"هەفتەی داهاتوو بەغداد ٧٠٠ ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێم دەکات"

ئەندامێکی لێژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت". 

سەباح سوبحی ئەندامی لێژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە" کۆبوونەوەکانی نێوانیان ئەرێنی بوون و گەیشتوونەتە لێکتێگەشتنێک و پێشنیازەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرزدەکرێنەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هەروەها هەفتەی داهاتوو ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت". 

وتیشی" وەزیری دارایی حکومەتی عێراق هەردەم ناڕازییە لەسەر پێشنیازەکان و هیچ کاتێک لەگەڵ ئەوەدا نییە پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، بەڵام ناڕازیبوونی ئەو ناتوانێت ببێتە رێگر لە بەردەم ناردنی سێ ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و رێككەوتن لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كراوە و لە هەمانكاتدا توركیاش جددییە لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.


AM:09:20:29/11/2023