وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایدەگەیەنێت" تائێستا بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ٧٤ جار کراونەتە ئامانج".
سابیرینا سینگ جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە" کۆی ژمارەی ھێرشەکان لە ١٧ی تشرینی یەکەمەوە تائێستا لە عێراق و سوریا بۆسەر ھێزەکانمان گەیشتووەتە ٧٤ جار".
ڕاشیگەیاند" دوای راگەیەندنی ئاگربەستە مرۆییەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل، ھێرشەکەی رۆژی سێشەممەی رابردوو لە سوریا یەکەم ھێرشبووە کە لەو وڵاتە و عێراق کرابێتە سەر ھێزەکانمان".