هاوسەری زارا محەمەدی بە ١١ ساڵ زیندان سزا دەدرێت

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران  بە ١١ ساڵ زیندانی سزا درا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردۆتەوە"  سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی( هاوژینی زارامحەمەدی)  لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی دروست کردنی گرووپ بۆ تێکدانی ئاسایش بە ١٠ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت بە یەک ساڵ بەندکران و بە کۆی گشتی بە ١١ ساڵ زیندان سزا درا".

سەیوان ئیبراهیمی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی، باسی هۆکاری سەپاندنی سزاکەی کرد و بڵاویکردەوە" ١٢ ساڵ زیندانی بەهۆی بەرپرسیارەتی لە ئەنجوومەنی نۆژین و چالاکییەکانی ئەم ئەنجونە، پشتگیری لە خۆڕاگری هاوژێنەکەی،( زارا مەحەممەدی)، بڵاو کردنەوەی وێنەی شەهیدان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هەروەها، هەبوونی پەیوەندی بە کەناڵی کورد تی ڤی ناو بردووە". 

سەیوان ئیبراهیمی ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجوومەنی فەرهەنگیی و کۆمەڵایەتیی نۆژین، و مامۆستای زمانی کوردی و هاوژینی زارا محەمەدییە.

زارا محەمەدی  مامۆستای زمانی كوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی كۆمەڵایەتی نۆژینە کە لە رۆژهەڵاتی كوردستان دوای شەش مانگ لە زیندانیكردنی، لە ناوەندی چاكسازی و پەروەردەی شاری سنە، چەند سال زیندانی بەسەردا سەپا و دواتر دوای ٦ مانگ زیندانی بە شێوەیەکی كاتی، ئازاد کرا.



PM:04:17:04/12/2023