سپی وێنەو ڤیدیۆی ئەو بۆردوومانە بڵاودەکاتەوە ئەمریکا دوێنێ کردیە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە کەرکوک

 دوێنێ پێنج چەکداری میلیشیای گروپە شیعەکانی سەر بە ئێران لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەکانیان لە نزیک کەرکوک کوژراون.

بەرپرسێکی بەرگری حکومەتی عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە" فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان پێگەکانی (بزووتنەوەی نەجبای) سەر بە گروپە چەکدارەکانی ئێرانیان( حەشدی شەعبی) لە ناوچەی دووبز لە نزیک کەرکوک کردوەتە ئامانج".

باس لەوە کراوە کە ئەم کەسانە لە هەوڵی هەڵدانی موشەکدا بوون بۆ سەر پێگەکانی سەربازی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هێرشە "پێنج کوژراو و پێنج برینداری" هەبووە.

بەپێی زانیارییەکان، پۆلیسی ناوچەکە ئەو بەشانەی دۆزیوەتەوە کە "پێدەچێت پاشماوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بن".




PM:05:56:04/12/2023