کارکردن بەرێنوماییەکانی وەزارەتی رۆشنبیری ٢٠٢٣ تایبەت بەکاری میدیای هەڵوەشێندرایەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان(ماوە بۆ درێژکراوە) کارکردن بەو رێنومایی وەزارەتی رۆشنبیری ژمارە ١ ی ٢٠٢٣ تایبەت بەکاری میدیای هەڵوەشاندەوە کە رۆژنامەنووسان و رێکخراوەکانی بواری ئازادی رۆژنامەگەری ناوخۆ و جیهانی بە " لەمپەری گەورەی بەردەم ئازادیان ناوزەد کرد".

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت، نوسراو کراوە بۆ وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کاردن بەو رێنوماییانەی کە کاتی دەرکردنی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بوەوە هەڵبوەشێندرێتەوە، لە فەرمانەکەی حکومەت دا ئاماژە بۆ دروستکردنی لیژنەیەکی نوێ کراوە بۆ سەرلەنوێ داڕشتنی ئەو رێنوماییانە.

ئەو رێنومایەی وەزارەتی رۆشنبیری لە رۆژی ٢٣ ی ئایاری ٢٠٢٣ لە وەقائیعی کوردستاندا بڵاوکرایەوە، بەڵام هەر لە کاتی دەرچوونی رووبەڕووی رەخنەو ناڕەزایەتییەکی زۆر بووە لەلایەن رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی.

رێنومایەکەی وەزارەتی رۆشنبیری ساڵی ٢٠٢٣ ی بڕگەکانی کە ٢٢ خاڵ بوو رووبەڕووی چەندان رەخنە بووەوەو رۆژنامەنووسان بە پووچەڵکردنەوەی یاسایی ٣٥ ساڵی ٢٠٠٧ ی کاری رۆژنامەوانی پەرلەمانی کوردستان ناوەزەدیان دەکرد.

لە رێنومایەکانی وەزارەتی رۆشنبیریدا، وەزارەت ماف بەخۆی دەدا راگرتنی کاتی بەرامبەر کەناڵەکان پیادە بکات و لیستی رەشیان بۆ بکاتەوەو ئەنجومەنی وەزیرانیش گشتاندن بۆ هەموو وەزارەتەکان بکات، تا وەکو هیچ مامەڵەیەک لەگەڵ ئەو کەناڵەدا نەکات بۆ ماوەی یەک ساڵ. 

هەروەها رێنومایەکەی وەزارەتی رۆشنبیری چەندان سانسۆر و مۆنیتەرینگی لەسەر میدیا دانابوو، لەوانە وەزارەتی رۆشنبیری، لە بەڕێوەبەرایەتی چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەت، دەسەڵاتی دادوەری، داواکاری گشتی، فەرمانگەی میدیا و زانیاری. 

لە بارەی مۆڵەتی کارکردنیەشەوە رێنوماییەکانی وەزارەتی رۆشنبیریدایە کر بووی بەمەرج کە  دەبێت میدیای بنینراو بیستراو، داوایەک پێشکەش وەزارەتی رۆشبیری بکات، وەزارەت دەتوانێت پەسەندی بکات، یان رەتیبکاتەوە. گەر وەزارەت پەسەندی کرد دەبێت، وەزارەتی ناوخۆش لاری لەسەر نەبێت، هەروەها دەبێت دەستەی پاراستنی ژینگەش رەزامەندی لەسەر بدەن، ئەوە لە کاتێکدا لە یاسای ٣٥ ساڵی ٢٠٠٧دا تەنها سەندیکای رۆژنامەنووسان بەرپرسبوو لە مۆڵەتدان بە رۆژنامەنووسان.

 ئەو تابۆیانەی رێنوماییەکانی وەزارەتی رۆشنبیری کردوونی بە مەرج کە نابێت میدیاکان و میدیاکاران کاری لەسەر بکەن، لە ئەگەرێکدا ئەگەر دەست بۆ ئەم بابەتانە بەرن رووبەڕووی سزا دەبنەوە، کە چەندان بابەتی جێگای مشتومڕی تێدابوو، لەوانە" هەر بابەتێک هاندانی تێدابێت بۆ دووبەرەکینانەوە لە نێوان توێژەکان..بڵاونەکردنەوەی بابەت و وێنە کە هانی کرداری توندوتیژی و تیرۆر و تاوانکاری بدات.. یان سوکایەتی بە کەس و ئاین و ئاینزاو مەزهەب و سومبلی نەتەوەیی و نیشتمانی بکرێت.. بڵاونەکردنەوەی ئەو بابەتانەی دەبنە هۆکاری تێکدانی کولتور داب و نەرێت و ئادابی گشتی.. بڵاونەکردنەوەی دانیشتنەکانی دادگاو کۆبوونەوە داخراوەکانی پەرلەمان.. بڵاونەکردنەوەی ئەو بابەتانەی کە کەسێک لەکەدار دەکات، یان نهێنی ژیانی کەسێک ئاشکرا دەکات..هەر بابەتێک ناوزڕاندنی سیمبولی نیشتمان لێبکەوێتەوە بە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ.. هتد".

هەروەها چەندان رێگری و دەستەواژەی دژی ئازادی میدیا و سۆسیال میدیا گرتبووە خۆی.



PM:12:10:11/12/2023