لەبارەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەران زانیاری نوێ ڕاگەیەندرا

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پرسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" پێویستە حکومەتی فیدراڵ بڕی (٧٠٠) دیکە بۆ سێ مانگی دیکە ڕەوانەی هەرێم بکات". 

ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی نزیک حزبەکەی لە هەولێر ڕاگەیاندووە" دەبێت مانگانە حکومەتی عێراق تریلیۆنێک و ٣٧٥ ملیار دینار وەک پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکات، چونکە ئێستا حکومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە، بەڵام ئەو پارەی تائێستا بۆ هەرێم نێردراوە زۆر کەمە".

وتیشی" یان دەبێت پاکتاوی دارایی لە نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجامبدرێت، یان دەبێت رێککەوتنێکی دیکە بکرێت و بۆ سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ بۆ هەر مانگێک (٧٠٠) ملیار دیناری دیکە رەوانە بکرێت".


AM:08:27:12/12/2023