جارێکی دیکە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کرایە ئامانج

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ جارێکی دیکە هێرشکرایه‌وه‌ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد.
 
چەكدارانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌ هێرشه‌كه‌ راگه‌یاند و ئاماژە بەوەدەکەن، لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە دەکەوێتە پارێزگای ئەنبارەوە و هێزەکانی ئەمریکای تێیدا جێگیرن. 

لە مانگی ڕابردووه‌وه‌ تا ئێستا نزیکەی ٨٠ جار هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سووریا و هه‌رێمی كوردستان.

دوێنێ یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" دوای لێکۆڵینەوەکان لەو هێرشانەی کە بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا ئەنجامدرا، چەند کەسێکمان دەستکیرکردووە بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو هێرشانە". 


AM:09:57:15/12/2023