فیلمی سینەمای (شین) نمایشدەكرێت

بڕیارە ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە فیلمی سینەمایی (شین) كە لە دەرهێنانی محەمەد مستەفایە نمایشبكرێت.

فیلمی سینەمایی شین كاری دەرهێنانی لەلایەن محەمەد مستەفا بۆ ئەنجامدراوە، بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ فیلمەکە لە سلێمانی نمایشبكرێت.

هاوکات لە فیلمی سینەمای (شین) چەند ئەکتەرێکی بە ئەزموون و نوێ وەک (رووبار خالید، هەڵوێست محەمەد، ئاڵا عەباس، شەماڵی عەبەڕەش، كارۆ سەوز و كەژان عەبدولوەهاب) رۆڵی سەرەكی دەگێڕن.

گۆرانی فیلمەکەش لەلایەن ڕێناس وریا وتراوە و ئەفشین شوكری كاری میوزیكی بۆکردووە. 


PM:01:15:20/12/2023