لە ئیدارەی ڕاپەڕین تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە. 

ئەمڕۆ تەرمی ژنێک کە دایکی سێ منداڵە لە سنوری ناحیەی ژاراوە لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە دایکی سێ منداڵە و بەپێی وتەی کەسوکارەکەی خۆی خنکادووە، هێزە ئەمنیەکان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و  لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە. 


PM:02:03:21/12/2023