وێنە.. راکان جەبوری ئەندازیارێکی کوردی لە پۆستەکەی لەسەر وێنەیەک لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دورخستەوە


لە دوا رۆژی کارەکانی وەک پارێزگاری کەرکوک، راکان جەبوری ئەندازیارێکی کوردی لە پۆستەکەی دوورخستنەوە لەبەرئەوەی لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا وێنەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا بڵاوکردبوەوە.

بەپێی نوسراوێک کە دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە و بەراوری ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١/١٢/٢٠٢٣ی لەسەرە، راکان جەبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت، ئەندازیاری کورد محەمەد نەجاتی لە پۆستەکەی لە بەشی پلاندانانی پارێزگار دوورخستۆتەوە لەبەرئەوەی ناوبراو وێنەیەکی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردۆتەوە. 

لە نێو فەرمانبەرانی پارێزگای کەرکوک دووورخستنەوەی بەرپرسانی کورد لە چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام بووە، لە بەشی پلان دانان تەنها کوردێکی تێدا مابوو، ئەمڕۆ راکان جەبوری ئەو ئەندازیارەشی لە پۆستەکەی دوورخستەوەو فەرمای گواستنەوەی بۆ قائیمقامیەتی ناو شارەکە دەرکرد.

 ئەوە لە کاتێکدایە کە حزبەکەی راکان جەبوری پارێزگاری بە وەکالەت تا ئێستا سێ کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکەی بە دەستهێناوە.




PM:10:50:21/12/2023