دە لایەنگری بەعس لەکەرکوک بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادران

سەرجەم ئەوانەی هوتافی پشتگیریان بۆ بەعس و سەدام دەوتەوە بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادران.

ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی کانونی یەکەم ٢٠٢٣، بەپێی یاسای ژمارە ٣٢ ی ساڵی ٢٠١٦ی قەدەغەکردنی حزبی بەعس دە کەس لەکەرکوک بەهۆی وتنەوەی هوتافی بەعس و بەرزکردنەوەی وێنەی سەدام حوسێن سزا دران، پاش ٤٨ کاتژمێر لە ڕوداوەکە سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیرکران و پاش ٢٤ کاتژمێر پاش دانپێدانەکانیان دادگا بڕیاری سزادانیانیدا.

دادگای تاوانی کەرکوک سزای پێنج ساڵ زیندانی کردنی بۆ دە کەس لەکەرکوک دەرکرد کە لەبەردەم بینای پارێزگای شارەکە و لەدوای ئاشکراکردنی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئاهەنگیانگێڕا.

دیمەنێکی ڤیدیۆییدا لە بەردەم پارێزگای کەرکووك دەردەکەوێت و ستایشی سەدام حسێن دەکات و لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا وێنەکەیان بەرزکردووەتەوە ئەمڕۆش لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئێراق دەسگیرکران.

 

 


PM:04:42:22/12/2023