تاوانباری سەرەکی رووداوی هێرشکردنە سەر گەنجەکەی کەرکوک دەستگیر دەکرێت

پۆلیسی کەرکوک ئەو کەسەی دەستگیر کرد کە هێرشی کردبووە سەر گەنجێکی کوردی کەرکوک لەکاتی ئاهەنگی هەڵبژاردنەکاندا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد،تۆمەتباری سەرەکی روداوی دەستدرێژیکردنە سەر هاووڵاتییەک لە نزیک بینای قایمقامیەت دەستگیرکرا.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە سەرپەرشتی لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیس توانرا ئەو کەسە دەستگیر بکەن کە هێرشی کردبووە سەر گەنجە کوردەکەی کەرکوک.

پۆلیسی کەرکوک جەختیشیکردۆتەوە، لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکات کە هەوڵی چاندنی ناتەبایی لە نێوان پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوک بدات، و لە پرۆسەی دەستنیشانکردنی کەسانی ناو هێرشەکە بەردەوامن، و بەزوویی هەمویان دەستگیردەکرێن.

گەنجێکی کورد بە ناوی عەبدوڵا محەمەد تەمەن ٢٣ ساڵ، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لیژنەیەکی تایبەت بەو ڕووداوە پێکهێنرا و ئەمڕۆش تاوانباری سەرەکی دەستگیر کرا.




PM:08:35:23/12/2023