هەپەگە: ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانمان لە دژی داگیرکەران لە خواکورک و مەتینا ئەنجامدا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی( هەپەگە) رایگەیاند" لە هەڵمەتێکی چالاکی گریلاکانمان کە لە خواکورک و مەتینا ئەنجامدرا، چوونە سەر ١٧ تەرمی داگیرکەران".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی (هەپەگە) لەبارەی چالاکی گەریلاکان لە خواکورک و مەتینا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە بە رۆحی گیانبازیی ئاپۆیی لە هەر وەرزێکدا، لە هەموو هەلومەرجێکدا لە هەموو شوێنێک شەڕ دەکات، لە خواکورک ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید ئەحمەد روبار و لە مەتیناش چالاکی هەماهەنگی گەریلا ئەنجامدرا و گورزی قورس لە داگیرکەران وەشێندرا".

هەروەها رایانگەیاندووە" لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی لە خواکورکدا کە بە ناوی هاوڕێ شەهید ئەحمەد روبار یەک لە فەرماندەکانی پێشەنگی سوپای گەریلامان ئەنجامدرا، هێزەکانمان بە گیانی سەرکەوتنەوە چوونە سەر داگیرکەران، هەموو داگیرکەران لە سەر شاخەکەیان پاکتاو کرد، شاخەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، چوونە سەر تەرمی ١٧ داگیرکەر، بە گشتی ٢٧ داگیرکەریان سزادا، دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و کەلوپەلی سەربازیدا گرت و بەشێکی زۆریان لەناو برد. لە مەتیناش ٩ داگیرکەر کە بە چالاکی هەماهەنگی گەریلا کرانە ئامانج، بە سزا گەیەندران".

لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی (هەپەگە) هاتووە" ٢٠، ٢١ و ٢٢ ی کانونی یەکەم هەرێمەکانی گوندی چەمرۆبۆتکی، گوندی یەکماڵ، دەشتی کافیای هەرێمی گارە ٧ جار، لۆلان، شاخی رۆست، گۆشینی هەرێمی خواکورک ١٣ جار، گوندی بێشیلی، گوندی شێلازێی هەرێمی مەتینا ٢ جار، هەرێمی قەندیل شاخی هیوا، شاخی شەهید عەگید ٣ جار، بە گشتیی ٢٠ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران، و زاپ، هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاویا زاپ، مەتینا و خواکورک لە لایان تورکیاوە تۆپباران کراون".

 



PM:09:20:23/12/2023