بەغدا.. پیاوێک بە تۆمەتی سووتاندنی هاوژین و سێ منداڵەکەی دەستگیر دەکرێت

پۆلیسی بەغدا پیاوێک دەستگیردەکات کە تۆمەتبارە بە سووتاندنی هاوژین و سێ منداڵەکەی.
 
فەرماندەیی پۆلیسی کەرخ لە بەغدا، ئەمڕۆ دووشەممە، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە'' زانیارییان پێگەیشت کە خانوویەک ئاگری گرتووە و ژنێک و سێ منداڵی تێدابووە و بەهۆیەوە سووتاون و دوای گەڕان و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی هۆکاری ئاگرەکە، بۆیان دەرکەوت، پیاوەکە خۆی خانووەکەی سووتاندووە کە هاوژین و سێ منداڵی تێدابووە"

 
فەرماندەیی پۆلیسی کەرخ وتیشی" دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادگە، پیاوەکە دەستگیرکراوە و لە لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەداناوە خۆی ئەو کارەی کردووە".

جەختیشی کردووەتەوە لە ئێستادا دۆسیەکەی رەوانەی دادگە کراوە، بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.
 



PM:04:28:25/12/2023