دەرهێنەرێکی بەناوبانگی عێراق بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی
دوایی کرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە ٢٦ی كانوونی
یه‌كه‌م سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق رایگه‌یاند" سوبحی خه‌زعه‌لی كه یه‌ك له
ده‌رهێنه‌ره ناوداره‌كانی عێراقه، ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد".
سوبحی خه‌زعه‌لی له ساڵی ١٩٤٣ له شارۆكه‌ی قه‌لعه ساڵحی سه‌ربه پارێزگای
میسان له باشووری عێراق له دایك بووه، خه‌زعه‌لی ده‌رهێنه‌رێكی دیاری ته‌له‌ڤزیۆنی
و شانۆیی بووه، جیا له‌وه‌ی مامۆستا بوووه له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان و
هاوكات سه‌رۆكی به‌شی شانۆی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق بوو.
ئه‌وه ده‌رهێنه‌ره له كاره هونه‌رییه‌كانیدا، خاوه‌نی ده‌رهێنانی ٢٢
شانۆگه‌ری بووه، جیاله‌وه‌ی چوار زنجیره درامای بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی عێراق ده‌رهێناوه.