بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دوو گەڕەکی پارێزگای کەرکوک، بەهۆی ئاگرگرتنی دوو ئۆتۆمبێل چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئەسراو مەفقودینی شاری کەرکوک بەرامبەر نەخۆشخانەی شیفا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سهنی ئاگریگرت و لە ئەنجامدا دایکێک و دوو منداڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا سووتان و بهوهۆیهوه گیانیان لهدهستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوو.
هەر ئەمڕۆ لە گەڕەکی واستی شاری کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی دیکەی جۆری (هیۆندای ئەلێنترا) گڕیگرت و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە گیانی لەدەستداوە.
دوای ڕووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێكۆڵینهوهیان لهبارهی هۆكاری سهرهكی رووداوهكان دهستپێكردووه، بەڵام ئێستا هۆكاری سهرهكی گرگرتنی ئهو دوو ئۆتۆمبێله نەزانراوە.