گروپە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند" لەدرێژەی هێرشەکانیاندا توانیویانە سەنتەرێکی سیخوڕی ئیسرائیل لە شاری هەولێر بکەنە ئامانج و جه‌ختیش له به‌رده‌وامی هێرشەکانیان دەکەنەوە".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گروپە چەکدارەکانی عێراق کە ناوبەناو هێرشی ئاسمانی لەرێگەی بۆمب و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند" له به‌رده‌وامی رێگاكه‌مان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داگیركاریی و پشتیوانیكردنی خه‌ڵكی غه‌زه، وه‌ك وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی كه له‌لایه‌ن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە دژی فه‌ڵه‌ستیینییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، دوێنێ چوارشه‌ممه سه‌نته‌رێكی سیخوری ته‌كنیكی سه‌ربه ئیسرائیلمان لە هەولێر کردووەتە ئامانج".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" كه ئه‌و شوێنه‌ی كردویانه‌ته ئامانج له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر بووه و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه كه هێرشەکانیان بەردەوامییان دەبێت".
ڕاگەیاندنی بەرپرسیارێتی گروپە چەکدارەکان لە هێرشەکانی سەر بنکە و خاڵە سەربازیی و سەنتەرەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە لە کاتێکدایە ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه، نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بۆردومان كرا و بۆردومانه‌كه له گوندێکی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بووە بەناوی ئاشۆکان کە لە گوندی گەزنەوە نزیکە.
ئەمە لاکاتێکدایە کە هەبوونی هیچ سەنتەرێکی فەرمی و نافەرمی ئیسرائیلی لە هەرێمدا رانەگەیەندراوە، بەڵام گروپە ئیسلامییەکانی سەر بە ئێران ناوبەناو هەرێم تۆمەتبار دەکان بە هەبوونی دەزگای نافەرمی ئیسرائیلی لە هەرێم، وەک بەهانە هێنانەوە بۆ هێرشکردنە سەر هەرێم لەرووی سەربازی و سیاسییەوە.