لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: چارەسەری بنەڕەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

لیژنەی دارایی پەرلەمان گفتوگۆی و دانیشتنی جدیی بۆ چارەسەری بنەڕەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ ئەوەدایە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت و لە هەمواری یاسای بودجەدا کۆتایی بەو کێشەیە بێت".

ئاماژەی بەوەشدا، لیژنە بۆ هەمواری یاسای بودجەی عێراق پێکهاتووە و لە دوای کۆتاییهاتنی پشووی وەرزیی پەلەمانی عێراق لە ٩ی مانگی کانونی دووەمی٢٠٢٤ گفتوگۆ و دانیشتنی جدی بۆ هەموارکردنەکە دەستپێدەکات.


PM:09:00:28/12/2023