به‌رپرسانی توركیا رایانگه‌یاند،" له‌ئه‌نجامی پێكدادانی حه‌وت ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگایه‌كی خێرا له باكوری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه‌یان ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون".
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، یه‌شار قه‌ره‌ده‌نیز، پارێزگاری ساكاریا ڕایگه‌یاندوه، پ"ێده‌چێت ئه‌و ڕوداوه به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی بینین و دروستبونی ته‌م دروستبوبێت، له‌ئه‌نجامیشدا حه‌وت ئۆتۆمبێل پێكیانداداوه. روداوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگای مه‌ڕمه‌ڕه‌ی باكور له ساكاریا ڕویداوه كه نزیكه‌ی ١٥٠ كیلۆمه‌تر له ئیستانبوڵه‌وه دوره، له‌نێوان ئه‌و حه‌وت ئۆتۆمبێله‌ی روداوه‌كه‌دا، سێ پاسی گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشین هه‌یه كه زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌كانیان زیانیان به‌ركه‌وتوه".
به‌وته‌ی به‌رپرسانی توركیا، "به‌شێك له سه‌رنشینه‌كان له كاتی روداوه‌كه‌دا دوركه‌وتونه‌ته‌وه و چونه‌ته‌سه‌ر شه‌قامه‌كه بۆئه‌وه‌ی داوای به‌هاناوه‌چون بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلی دیكه‌وه و به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی بینینه‌وه لێیان دراوه".
به‌پێی به‌رپرسانی ته‌ندروستی له‌نێوان ٥٧ برینداره‌كه‌دا دۆخی ته‌ندروستی حه‌وت كه‌سیان ناجێگیره و ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی مردنه‌كان روو له‌زیادبوون بكه‌ن.