لە کەرکوک دەمامک و داپۆشینی ڕووخسار قەدەغە دەکرێت

پۆلیسی پاریزگای کەرکوک بڵاویکردەوە" هەرکەسێک دەمامک لەسەر بکات و ڕوخساری داپۆشێت دەستگیر دەکرێت".

پۆلیسی کەرکوک لە ڕاگەیەندراویکدا رایگەیاند" لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەر کەسێک دەکات کە ڕوخساری داپۆشێت یان بیشارێتەوە بە پۆشینی دەمامک، غوترە، یاشماغ، دەمامک، ، یان هەر پارچە قوماشێک کە بۆ شاردنەوەی ڕووخساری بەکارهاتبێت".

ئاماژە بەوەشدەکات لە کاتی بینین یان دەستگیرکردنی ئەو کەسانەدا  وەک تاوانبار و گومانلێکراو، و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.

شایەنی باسە ئەم بڕیارەی پۆلیسی کەرکوک دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ دوو چەکداری نەناسراو کە بە دەمامک دەموو چاویان داپۆشرابوو، لەناو بازاڕی لەنگەی کەرکوک بە دەمانچە تەقەیان لە دوو پۆلیس کرد و لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەویتر بە سەختی برینداربوو، تا ئێستاش ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەستگیر نەکراون.


PM:04:39:29/12/2023